Erbil 23°C ھەینی 27 ئەیلوول 00:53

وەزیری شارەوانی: چەندین ڕەشنووسمان بۆ رێگریکردن لە زیادەرۆیی لەسەر موڵکی حکوومەت ئامادە کردووە

كێشه‌ى زێدەڕۆیی چارەسەرده‌كریت
کوردستان TV
100%

نەورۆز مەولوود، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 12/2/2018، لە پرێس کۆنفڕانسێکدا، ڕایگەیاند" بۆ رێگریکردن لەسەر زیادەرۆیی لە سەر موڵکی حکوومەت، ئێمە لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا چەندین ڕەشنووسمان ئامادە کردووە، ئەو رەشنوسانە لە وەزارەتی شارەوانییەوە ئامادە کرابوو بە ھەماھەنگی لەگەڵ لێژنەی شارەوانی پەرلەمانی کوردستان و خوێندنەوەی تەواوی بۆ کراوە و ئەمڕۆ لە ھۆڵی پەرلەمان بڕگەکانی یەک بە یەک تاوتوێ کراوە".

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ئەوەشی خستە روو، کە چەندین لێژنەی تایبەت بە بڕیاری سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بۆ ڕێگەگرتن لە سەرپێچیکاران و ئەوانەی کە زیادەرۆیی دەکەنە سەر موڵکی حکوومەت دەرکراوە، بەڵام پێویستی بە پاڵپشتییەکی یاسایی ھەیە، بۆ ئەوەی بتوانرێت ڕێگری لە سەرپێچیکاران بکات.

ئاماژەی بەوەش دا، کە ئامانجی دەرچوونی یاساکە ڕێگریکردنە لەسەر مال، موڵک و زەوی دەوڵەت، کە سەرپێچییەکی زۆری لەسەر دەکرا، گوتیشی: "لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش دوو ڕەشنووسی دیکەش کاری لەسەر دەکرێت، بۆ چارەسەرکردنی ئەو زێدەڕۆییانەی کە ھەیە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.