Erbil 20°C ھەینی 27 ئەیلوول 04:19

قوباد تاڵەبانی: ھیوادارم مەرامی سیاسی نەبێتە کۆسپ له‌ بەردەم مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان

تاڵەبانی: وردبینی لە لیستی فەرمانبەران کارێکی ئاساییە
کوردستان TV
100%

جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، ده‌لێت" هیوادارم مەرامی سیاسی نەبێتە کۆسپ بۆ بەردەم مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 12/2/2018، لە پێگەی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، پۆستێکی کردووە و ئاماژەی بەوە داوە، کە وردبینی لە لیستی فەرمانبەران و مووچە خۆرانی ھەرێمی کوردستان، لەلایەن حکوومەتی ناوەندییەوە کارێکی ئاساییە".

جێگری سەرۆک وەزیرانی کوردستان، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە تۆماری بایۆمەتری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کار ئاسانی زۆر بۆ ئەم بابەتە دەکات، دەشڵێت: "ھیوادارم ھەمان پرۆسێس لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی ناوەندی جێبەجێ بکرێت، مەرامی سیاسی و بەرژەوەندی تەسکی حیزبی نەبێتە کۆسپ بۆ مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.