Erbil 20°C ھەینی 27 ئەیلوول 04:26

رێکخراوێکى ژاپۆنی هاوکارى ئاوارەکانی سنووری چەمچەماڵ ده‌کات

شاندێکی رێکخراوی شنەبای ئاشتی ژاپۆنی سەردانی چەمچەماڵی کردووە
کوردستان TV
100%

قایمقامیەتی چەمچەماڵ، له‌ په‌یجى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە کە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 12/2/2018، شاندێکی رێکخراوی شنەبای ئاشتی ژاپۆنی سەردانی چەمچەماڵی کردووە.

ئەوەش ئاشکرا کراوە، کە لە چالاکییەکی رێکخراوەکەدا، سۆپایان بەسەر ئاوارەکانی سنووری چەمچەماڵ دابەش کردووە.

ھاوکات قایمقامییەتی چەمچەماڵ، ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە رێکخراوی شنەبای ئاشتی ژاپۆنی ھەر لە سنووری چەمچەماڵ دوو پڕۆژەی ئاو و قوتابخانەیەکیان دروست کردووە.

لە دوای داگیرکردنی کەرکووک و خورماتوو لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017، بەشێکی زۆر لە لە خەڵکی کەرکووک و خورماتوو ئاوارەی شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان بوون و بەشێک لەو ئاوارانەش ئاوارەی سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵ بوونە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.