سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12/2/2018، جۆن ئێف لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی باڵای عێڕِاق كۆبۆوه.
دوای گه‌یشتنی بۆ به‌غدا لۆدریان له‌گه‌ڵ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆبۆوه و رایگه‌یاند: مه‌به‌ستی له سه‌ردانه‌كه‌ی تاوتوێكردنی ره‌وشی عێراقه له‌دوای نه‌مانی داعش و پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق كه به‌هۆی شه‌ڕی زیاتر له سێ ساڵی داعشه‌وه زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه.
بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه جۆن ئێف لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و بكات له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، دوای رۆژێكه له سه‌ردانی ئۆسۆلا ڤۆن دێرلا‌ین، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان و كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ربازی له هه‌ولێر و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی میره، كه راوێژكار و سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان تێدا له ئه‌ستۆ گرتووه.
ڤون دێر لاین له كونگره‌یه‌كی روژنامه‌وانیدا گوتی: من بۆ به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانمان له هه‌ولێرم و پێشمه‌رگه‌ش له بواری راهێنان و پێگه‌یاندندا هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه .
هه‌روه‌ها گوتیشی: هه‌رگیز قوربانیدانی پێشمه‌رگه له بیر ناكه‌ین و پێشمه‌رگه هاوشێوه‌ی سوپای عێراق قوربانی گه‌وره‌ی داوه له شه‌ری دژ به تیرورستانی داعش .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.