سەرچاوەیەك لەهێزە ئەمنیەكانی كەركووك ڕایدەگەیەنێت: ئێوارەی دوێنێ شەممە تەكیەیەك لەقەزای داقوق تەقێندرایەوە و كوڕی كەسایەتیەكی ئاینیش ڕفێندرا.
ئەمڕۆ یەك شەممە سەرچاوەیەك لەهێزە ئەمنیەكانی كەركووك ڕایگەیاند: ئێوارەی دوێنێ شەممە لەلایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراوەوە تەكیەیەك لە گوندی لاسون لەقەزای داقوق تەقێندرایەوە و زیانێكی ماددی زۆر بەر تەكیەكە كەوتوە.
هەروەها ئەو سەرچاوە ئەمینە ئاماژەی بەوەش كرد: لەگەڵ تەقاندنەوەی ئەو تەكیە كوڕی جواج ابن حمید كەسایەتی ناسراوی ئاینی ڕفێندراوە.
ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 ، حەشدی شەعبی و چەند میلیشیایەکی دیکە، بەڕێککەوتن و هاوكارى لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکارى لایهنێكى كوردى، پەلاماری شارى کەرکووک و خورماتوو و خانەقینیان داو دەستیان بە سەر ئهو ناوچانهدا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کردو نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون ، سهربارى ئهوهى چهندین دوكان و خانووى هاوڵاتیانى كوردیان لهو ناوچانه سووتاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.