ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی مینێک لە چیای هەیبەت سوڵتان لە نزیک قەزای کۆیە، پێشمەرگەیەک شەهید بوو، بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆیه رایگهیاند لەکاتی کۆکردنەوەی دار بەهۆی تەقینی مینێکەوە گیانی لەدەستداوە.
شۆڕش کاکە، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە سەر بە پارێزگای هەولێر به دهزگای سهتهلایتی كوردستانی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی شوبات، پێشمەرگەیەک کاتێک خەریکی کۆکردنەوەی دار بووە لە دیوی چنارۆکی چیای هەیبەت سوڵتان، مینێکی پێدا تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە هەردوو قاچی براوهتهوه دواتر گیانی لەدەستداوە.
پێشمەرگەکە ناوی (س.ر.ع)ـە و خەڵکی چوارقوڕنەیە، لە فەوجی 30ی سەر بە لیوای 130ی یەکەی 70 پێشمەرگە بووە. پێشمەرگەکە لەکاتی دەوامی فەرمیدا مینەکەی پێدا تەقیوەتەوە، چونکە لە دەزگای راگەیاندنی یەکێتی لە چیای هەیبەت سوڵتان دەوامی کردووە.
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، پێشمەرگەکە لەگەڵ شەش هاوڕێی دیکەیدا، لەئەرکی خۆی لەچیای هەیبەت سوڵتان خەریکی کۆکردنەوەی دار بووە، لەو کاتەدا لوغمێکی سەردەمی حوکمی بەعس لەژێر پێیدا تەقیوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.