فه‌رمانده‌ی هێزی پاراستنی ئێزدخان رایده‌گه‌ێنێ، كشانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له بازگه‌كان هه‌نگاوی یه‌كه‌مه، هه‌نگاوی دووه‌م كشانه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌بێت له هه‌موو شنگال. ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت و گفتوگۆ و رێككه‌وتنیشمان له‌سه‌ری كردووه ئه‌وه‌یه له بری چه‌كدارانی په‌كه‌كه، پۆلیسی خۆجێی شنگال جێگیر بكرێن.
حه‌یده‌ر شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ی هێزی پاراستنی ئێزدخان رایگه‌یاند: به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ رێككه‌وتنێك له نێوان هێزی پاراستنی ئێزدخان و چه‌كدارانی په‌كه‌كه واژوو نه‌كراوه و مه‌حاڵه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه رێكبكه‌وین، چونكه بوونی په‌كه‌كه و مانه‌وه‌یان له شنگال پێچه‌وانه‌ی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی شنگاله به‌تایبه‌تی و ناوچه‌كه به‌گشتی، جگه له‌وه‌ش په‌كه‌كه مافی ئه‌وه‌ی نییه له شاره‌كه‌دا بمێنێته‌وه خۆی به خاوه‌نی ئه‌و شاره بزانێت.
هه‌روه‌ها گوتی: رێككه‌وتنی هێزی پاراستنی ئێزدخان له‌گه‌ڵ پۆلیسی خۆجێی شنگال سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقه، ئه‌ویش بۆ وه‌ده‌رنانی په‌كه‌كه‌یه له شنگال و جێگیربوونی هێزه‌كانی پۆلیسی ناوخۆیه له شوێنی په‌كه‌كه.
گوتیشی: ماوه‌یه‌كه چه‌كدارانی په‌كه‌كه به زه‌بری چه‌ك ده‌یانه‌وێت خۆیان بسه‌پێنن به‌سه‌ر ته‌واوی شنگالدا، ئێمه و ته‌واوی دانیشتوانی شنگال دژی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی په‌كه‌كه وه‌ستاوین. بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌و هه‌نگاوه تاكڕه‌وانه‌ی په‌كه‌كه بكه‌ین له شنگال، كه‌وتینه گفتوگۆ و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پۆلیسی خۆجێی شنگال كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقه و له ئه‌ستۆیاندا ئاسایشی شنگال و ناوچه‌كه بپارێزن، یه‌كه‌م هه‌نگاو كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پاراستنی ئێزدخان و كشانه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بوو له‌و بازگانه‌ی كه له زۆرینه‌ی ناوچه‌كانی شنگال بوونیان هه‌بوو، هه‌موو بازگه‌كان راده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیسی ناوخۆ كراون، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئێمه بۆ نه‌هێشتنی بیانوو بووه به‌ده‌ست چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه.
حه‌یده‌ر شه‌شۆ ده‌شڵێت : كشانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له بازگه‌كان هه‌نگاوی یه‌كه‌مه، هه‌نگاوی دووه‌م كشانه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌بێت له هه‌موو شنگال. ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت و گفتوگۆ و رێككه‌وتنیشمان له‌سه‌ری كردووه ئه‌وه‌یه له بری چه‌كدارانی په‌كه‌كه، پۆلیسی خۆجێی شنگال جێگیر بكرێن و چیدیكه ناوچه‌كه بۆ ململانێی سیاسی به‌كارنه‌هێنرێن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: شنگال پارچه‌یه‌كی دانه‌بڕاوه له هه‌رێمی كوردستان و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشت ده‌بین له گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ شاره‌كه، به‌ڕاستی بوونی پێشمه‌رگه له شنگال، واته بوونی ئارامی و سه‌قامگیری.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.