له گوندێكی سه‌ر سنووری كوردستان هه‌موو ساڵێك له وه‌رزی زستاندا و له دیوه‌خانی گوند و له‌به‌ر زۆپای دار و به خواردنی شه‌وچه‌ره‌و به گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته كۆنه‌كان و نوكته‌و پێكه‌نین پێشبڕكێی باوبژلێدان (تڕ لێدان ) له نێوان پیاوان و گه‌نجانی ئه‌و گونده ئه‌نجامده‌درێت و براوه‌ی ئه‌و پێشبركێیهش خه‌ڵات ده‌كرێت.
هاوڵاتییه‌كی ئه‌و گونده به ناوی مام(ح، ش) كه پیاوێكی به ته‌مه‌نه‌و یه‌كێكه له ریش سپییه‌كانی ئه‌و گونده، به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: ئێمه ئه‌و پێشبركێیهمان لهباپیرانهوه بۆ جێماوه‌و ساڵانه‌ش جارێك یا زیاتر له جارێك له دیوه‌خانی گوند گه‌نج و پیرو ژن و منداڵ كۆده‌بنه‌وه و كوره لاوه‌كان و پیاوان و به‌ساڵا چووان له دیوه‌خان و ژن و منداڵه‌كانیش له به‌ربێڵای دیوه‌خانه‌كه كۆده‌بینه‌وه‌و دوای شه‌وچه‌ره‌و خواردنی بڕێكی زۆر له توور كه به‌رهه‌می سه‌ره‌كی گوندهكهمانهو سه‌رچاوه‌ی داهاتیشه بۆ ئێمه كه ده‌توانم بڵێم به ناوبانگترین توور له كوردستان تووری گونده‌كه‌ی ئێمه‌یه‌و له هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان به‌رهه‌می تووره‌كه‌ی ئێمه ره‌واجی زۆری له‌سه‌ره و زۆر باش بۆمان ساغ ده‌بێته‌وه و زۆر كاتیش به‌رهه‌مه‌كه ره‌وانه‌ی سه‌رده‌شت و ناوچه‌كانی سه‌ر سنوور ده‌كه‌ین، له‌به‌ر نزیكیمان له‌یه‌كه‌وه ناوبانگی تووری گونده‌كه‌مان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش بازاری بۆ خۆی په‌یدا كردووه.
مام (ح ، ش) گوتیشی: دوای چه‌ند كاتژمێرێك له خواردنی توور و هه‌رسبوونی به ئاماده‌بوونی چه‌ند كه‌سێك كه رۆڵی دادوه‌ر ده‌بینن له دیوه‌خانه‌كه به سه‌ره باوبژ( تڕ) لێده‌ده‌ین و باوبژی (تڕی) هه‌ر كه‌سێك به‌هێزتر بوو، ده‌نگی گه‌وره‌تر بوو ،ئه‌و كه‌سه ده‌بێت به براوه‌ی ئه‌و پێشبركێیهو ده‌بێت به خاوه‌نی مانگایه‌ك كه به خێری فرۆشتنی پاره‌ی توورهكان كڕدراوه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌و پێشبركێیه خۆمان ئاماده ده‌كه‌ین و برێكی زۆر له توور ده‌خۆین، تا ببین به براوه‌ی پێشبركێكه و براوه‌ی پێشبركێكهش نازناوی باشترین باوبژ (تڕ) لێده‌ری پێده‌به‌خشرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.