سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، حكومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت پێش كۆنفرانسی كوه‌یت پڕۆژه یاسای بوددجه په‌سند بكرێت ، گره‌نتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تیش هه‌یه كه حكومه‌تی عیِراق بودجه بنێرێت بۆ كوردستان.
د.عه‌ره‌فات كه‌ره‌م ، سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق به ده‌نگی ئه‌مریكا راگه‌یاندووه: ڕاسته هه‌وڵێك هه‌یه بۆ تێپه‌ڕاندن و په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق له‌ناو په‌رله‌مانی عَیراق به‌بێ فراكسیۆنه كوردییه‌كان،به‌ڵام ئێمه وه‌ك فڕاكسیۆنه كوردییه‌كان پێشتر هه‌ڵوێستی خۆمان ڕاگه‌یاندووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگ ناده‌ین به‌م پڕۆژه یاسایه‌ی ئێستا چونكه داواكارییه‌كانی ئێمه‌ی تێدا جێ به‌جێ نه‌كراوه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: حكومه‌تی عیراق ده‌یه‌وێت پێش كۆنفرانسی كوه‌یت ئه‌و پڕۆژه یاسایه جێ به‌جێ بكرێت چونكه ئه‌گه‌ر جێ به‌جێ نه‌كرێت ئه‌وا له‌و كۆنفرانسه‌دا ده‌بێته هۆی شه‌رمه‌زاری بۆ حكومه‌تی عێراقی.
هه‌روه‌ها گوتیشی: به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه داواكارییه‌كانی لایه‌نی سوننه‌ش له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی عَیراقدا جێ به‌جێ نه‌كراوه ، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه حه‌یده‌ر عه‌بادی نایه‌وێت پڕۆژه یاسای بودجه په‌سه‌ند نه‌كرێت تا به ئاره‌زووی خۆی له‌كاتی ههڵهمهتهكانی هه‌ڵبژاردن پاره سه‌رف بكات.
ده‌شڵێت: هه‌رچه‌نده بۆ عه‌بادی هیچ گره‌نتیه‌ك نییه، به‌ڵام ئه‌مساڵ گره‌نتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه كه حكومه‌تی عیِراق بودجه بنێرێت بۆ كوردستان چونكه جگه له‌فشاره‌كانی نێوده‌وڵه‌تی كههاتوونهته لای خۆشمان، هه‌روه‌ها سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی مه‌رجی له‌سه‌ر حكومه‌تی عیراقی داناوه.
ده‌رباره‌ی دواین هه‌ڵوێستی كورد ئه‌گه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه به‌م شێوازه په‌سه‌ند كرا، سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی:كشانه‌وه له‌پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق ئه‌وه به‌ڕاستی بڕیاری سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورده كه ده‌بێت ئه‌وان پاش كۆبونه‌وه بڕیار بده‌ن.
ئاماده‌كردنی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.