له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى هه‌ریاریه‌كى دووگۆڵى له و شارۆچكه‌یه به هه‌زاران هاوڵاتى به خێزانه‌وه ئاماده‌ى بیننى یاریه‌كان ده‌بن
رۆژى هه‌ینى له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنى یارى نێوان تیپى سه‌ید سادق و ده‌ربه‌ندیخان كه له یاریگاى سه‌ید سادق به‌ڕێوه‌چوو، به‌هه‌زاران هانده‌رى ئه‌و شارۆچكه‌یه ئاماده‌ى بینینى یارییه‌كه بوون، ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنج بو و جیا له هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كانى كوردستان، هانده‌رانى ئه‌و قه‌زایه پێكهاتبوون له هه‌ردوو ره‌گه‌زى نێر‌و مێ وه به رۆحێكى وه‌رزشى به‌رز هانى تیپه‌كه‌ى خۆیان ده‌دا.
له‌و باره‌یه‌وه هاوڵاتى (نه‌وزا حه‌مه‌فه‌ره‌ج ) بۆ ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستان دواو گووتى : من له‌گه‌ڵ هاوسه‌رو منداڵه‌كان هاتووم ئاماده‌ى بینینى ئه‌و یارییه ببم بۆئه‌وه‌ى هه‌م هانى تیپه‌كه‌مان بده‌ین هه‌م كاتێكى خۆش له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌مان ببمه‌سه‌ر ، داواشم له هانده‌ران و وه‌رزش دۆستانى شاره‌كانى دیكه ئه‌وه‌یه كه وه‌ك ئێمه به خێزانى به‌شدارى له بینینى یارییه‌كان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گووتى : هه‌ریاریگایه‌ك ژن و منداڵى تێدا ئاماده‌بوون ئه‌وا ئه‌و یارییه به‌و په‌ڕى ئارامى و خۆشى كۆتایى دێت و پیرۆزبایش له براوه‌ى یارییه‌كه ده‌كه‌ین جا له هه‌ركام لایه‌ن بێت .
شیاوى باسه ئه‌نجامى یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى (ده‌ربه‌ندیخان) بووه و به 1-0 كۆتایى به یارییه‌كه هات
فۆتۆ:كارزان ره‌شید
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.