وا بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆببێته‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2018 بكرێت.
له‌باره‌ی پرسی به‌شداری كردنی فڕاكسیۆنه كوردستانییه‌كان له دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پرۆژه یاسای بودجه، شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: ئێمه ئه‌و دانیشتنه‌و سه‌رجه‌م دانیشتنه‌كانی په‌یوه‌ست به بودجه‌مان بایكۆت كردووه و ئاماده‌ی ئه‌و دانیشتنه نابین كه خواست و مافی گه‌له‌كه‌مانی تێدا پێشێل بكرێت و بخورێت.
راشیگه‌یاند: تا ئێستا نیسابی یاسایی په‌رله‌مان بۆ دانیشتنه‌كه ته‌واو نه‌بووه‌و ئه‌گه‌ر نیسابیش ته‌واو بێت بێگومان رێگری ده‌كه‌ین ده‌كه‌ین له خوێندنه‌وه‌ی پڕۆژه یاساكه‌و بۆ ئه‌وه‌ش پلانی خۆمانمان هه‌یه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا گوتیشی: هه‌رچه‌نده له به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی په‌رله‌مانی ئه‌مڕۆدا پرسی بودجه‌ی تێدا نییه به‌ڵام هه‌روه‌ك دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌گه‌ر نیساب ته‌واو بێت ده‌یخه‌نه ناو به‌رنامه‌ی كاره‌كه‌و به هه‌ر چه‌شنێك بێت ده‌یانه‌وێت تێیبپهرێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.