بە گوێرەی پێشبینیەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ھەرێمی كوردستان شەپۆلێكی باران بارین هه‌رێمی كوردستان دەگرێتەوە و پلەی گەرمی دادەبەزێت.
كەشناسی ھەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 11-2-2018 ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە بۆ ھەوری تەواو دەگۆڕێت و لە نیوەشەوەوە لە ھەندێك ناوچە نمە باران دەبارێت.
هه‌ر بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی سبەی دووشه‌ممه 12-2-2018 ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت و لە سەرجەم پارێزگاكان باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكان رێژەی باران بارین زیاتر دەبێت و پله‌كانی گه‌رماش نزم ده‌بنه‌وه .
ئه‌ژی چه‌تۆ به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: چه‌ند نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك له‌م شه‌وه‌وه ده‌گه‌نه هه‌رێمی كوردستان و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت باران بارین ده‌ستپێبكات و له ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فر ببارێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.