Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 18:01

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێڕاق بۆ تاوتوێکردنی بودجه‌ی ساڵی 2018 کۆده‌بێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ 2018 دەکرێت
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێڕاق بۆ تاوتوێكردنی بودجه‌ی ساڵی 2018 كۆده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

بڕیاره‌ ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11-2-2018 په‌رله‌مانی عێراق به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی بودجه‌ی سالی 2018 بۆ جاری دووه‌م كۆببێته‌وه‌‌ . 

به‌ پێی به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ 2018 لە دانیشتنی پەرلەماندا دەکرێت . 

هه‌روه‌ها تا ئێستا فڕاکسیۆنە کوردستانییەکان بەو پڕۆژەیاسایە ناڕازین و چەند جارێکیش بۆ نەهێشتنی رێژەی یاسایی ئامادەبووانی دانیشتنی پەرلەمان، لە هۆڵی پەرلەمان هاتوونەتە دەرەوە، چونکە ئەو پڕۆژەیاسایە مافە داراییەکانی گەلی کوردستانی پێشێل کردووە و جگە لە پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، مافی شارە سوننەمەزهەبەکانیشی پێشێل کردووە .

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.