Erbil 15°C شەممە 28 کانونی یەکەم 14:26

وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا فێرگەیەکی مەشقکردنی هێزەکانی پێشمەرگەی به‌سه‌رکرده‌وه‌

هه‌ر ئه‌مڕۆش نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە پێشمەرگە لە هەولێر دەکاتەوە
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا فێرگەیەکی مەشقکردنی هێزەکانی پێشمەرگەی به‌سه‌ركرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ شاری هه‌ولێر، سه‌رباز و راوێژكارانی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌ و هه‌ر ئه‌مڕۆش نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە پێشمەرگە لە هەولێر دەکاتەوە.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11/2/2018 وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا، سه‌ردانی سه‌ربازگه‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ی له‌ شارۆچكه‌ی به‌حركه‌ كرد و له‌ نزیكه‌وه‌ مه‌شق و ڕاهینانی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیای به‌ پێشمه‌رگه‌ و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی برینداران له‌ گۆڕه‌پانی شه‌ر هه‌روه‌ها به‌شه‌كانی سه‌ربازگه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه‌. 

حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌مان سه‌ربازگه‌دا ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بە بڕی شه‌ش ملیۆن یۆرۆ خه‌رجی تێچووه‌كه‌یه‌تی و  دواتر نەخۆشخانەکە فراوانتر دەکات. 

شیاوی باسه‌ ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستانيش كۆده‌بێته‌وه‌ و له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی گرنگ و هه‌نوكه‌یی گفتوگۆ ده‌كه‌ن .
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.