Erbil 15°C شەممە 28 کانونی یەکەم 14:06

کێشه‌ ده‌که‌وێته‌ نێو حیزبه‌که‌ی به‌رهه‌م ساڵح

به‌هۆی كۆنگره‌ بووه‌
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌ندامێكی باڵای هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له‌وحیزبه‌ زویر ده‌بێ و به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی، خودی به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی ماڵیان ده‌كات و به‌ڵام ناوبراو نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

حه‌سه‌ن جیهاد، كه‌سایه‌تی سیاسی و دیاری سنوری گه‌رمیان كه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ ئه‌ندامانی شاندی كورد له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی بۆ دانوستان له‌به‌غدا ئێستا له‌و حزبه‌ زویر بووه‌ .

به‌پێیی زانیارییه‌كان زویربوونی ناوبراو دوایی ئه‌وه‌ دێت كه‌ بڕیار بووه‌ له‌كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌دا حه‌سه‌ن جیهاد، یه‌كێك بێت له‌ كه‌سه‌ یه‌كه‌مه‌كانی حزبه‌كه‌، به‌ڵام كه‌سێكی تر له‌شوێنی ئه‌و دانراوه‌و ئه‌ویش به‌هۆیه‌وه‌ زویر بووه‌.

دوایی زویربوونی حه‌سه‌ن جیهاد  هه‌ریه‌ك له‌ عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا یه‌كێكه‌ له‌ كه‌سه‌ دیاره‌كانی حزبه‌كه‌و خودی به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی ماڵیان كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ڵام ناوبراو نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ئاوێنه‌

ئاماده‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.