Erbil 11°C شەممە 23 تشرینی دووەم 21:30

سکرتێری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان خوازیاره‌ به‌خێرایی ئاڵۆزییه‌کانی سووریا کۆتایی پێبێت

ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ی دوای هێرشه‌كه‌ی ئیسڕائیل بۆسه‌ر ئه‌و ئامانجه‌ ئێرانی و سووریانه‌ بوو
سكرتێری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان خوازیاره‌ به‌خێرایی ئاڵۆزییه‌كانی سووریا كۆتایی پێبێت
کوردستان TV
100%

ئانتۆنیۆ گۆتێرێز سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان خوازیاره‌ كه‌ به‌خێراترین كات به‌بێ هیچ مه‌رجێك پێكدادان و ئاڵۆزییه‌كانی سووریا كۆتایی پێبهێنرێت.

ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ی گۆتێرێز دوای هێرشه‌كه‌ی ئیسڕائیل بۆسه‌ر ئه‌و ئامانجه‌ ئێرانی و سووریانه‌ بوو كه‌ ئیسڕائیل رایگه‌یاندووه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ر سه‌روه‌ریی خاكه‌كه‌ی درووستكردبوو.

هه‌روه‌ها وته‌بێژی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌: ئانتۆنیۆ گۆتێرێز له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگای له‌ زیاتر بوونی ته‌نگه‌ژه‌ و ئاڵۆزییه‌ سه‌ربازییه‌كانه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری سووریادا و هه‌روه‌ها نیگه‌رانه‌ له‌ ته‌شه‌نه‌ كردنی ئه‌م ئاڵۆزییانه‌ بۆ سنووره‌كانی ئه‌م وڵاته‌ و گوازرانه‌وه‌یان بۆ وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.