Erbil 15°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 22:37

شاندێکی په‌رله‌مانى کوردستان به‌ره‌و عه‌فرین به‌ڕێکه‌وت

ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى په‌رله‌مان پێكهاتوون
کوردستان TV
#7
100%

به‌مه‌به‌ستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی ناوچەی عەفرین شاندێکی په‌رله‌مانى كوردستان به‌ره‌و رۆژئاوای کوردستان به‌رێكه‌وت.

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شەممە 10ی شوبات 2018، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە دۆخی ناوچەی عەفرین، شاندێکی پەرلەمانی کوردستان كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ فراکسیۆنەکانی: پارتی، یەکێتی، گۆڕان، شیوعی و یەکگرتوو، پێکهاتبوو كه‌ بریتیى بوون لە: عەلی هالۆ، عەباس فەتاح، شێرکۆ حەمەئەمین، سالار مه‌حمود، ئەبو کاروان و سوهراب میكائیل، بە نوێنەرایەتیی پەرلەمانی کوردستان به‌روه‌ عەفرین و رۆژئاوای کوردستان به‌رێكه‌وتن.

شایه‌نی باسه‌ وەفدەکەی پەرلەمان بڕێک کۆمەکی دەرمان و کەره‌ستەی پزیشکییان له‌گه‌ڵ خۆیان بۆ عەفرین برد، کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه‌ دابینکرابوو.

 گەمارۆی هێرشی تورکیا بۆسەر عەفرین 20 رۆژی تێپەڕاند، بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەکانیش تا ئێستا بەهۆی هێرشی تورکیا بۆسەر عەفرین 160 قوربانی هەن کە زۆرینەی هاووڵاتی سڤیلن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.