Erbil 28°C ھەینی 27 ئەیلوول 20:19

قوباد تاڵه‌بانى بۆ سه‌فین دزه‌یى: هاوبه‌شى خه‌م و په‌ژاره‌تانین

برای بەڕێزم کاک سەفین دزەیی 
کوردستان TV
#7
100%

برای بەڕێزم کاک سەفین دزەیی  

بە ‌داخ و په‌ژاره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو (نەجیبە ئاغا ئەحمەد باییز دزەیی) دایکی بەڕێزتانمان بیست، به‌م بۆنە خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ى بەڕێزتان و كه‌سوكارو بنه‌ماڵەتێکۆشەرەکەتان ده‌کەین و هاوبه‌شى خه‌م و په‌ژاره‌تانین .

خوالێخۆشبوو خاتوو نەجیبە لە قۆناغە سەختەکانی تێکۆشان و خەباتی گەلەکەمان بەشداری کارای  هەبووە شان بەشانی کاک محسن دزەیی باوکی بەڕێزتان، ئەمەش مایەی شانازییە.

لەپەروه‌ردگاری مه‌زنمان داوایە گیانی خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی بەرین شادبكات، سه‌بوری و دڵنەواییش به‌ ئێوە و خانه‌واده‌و خزمان ودۆستانی كۆچکردوو ببه‌خشێت، ئومێدەوارین ئه‌مه‌ دواناخۆشیتان بێت.

 انا للە وانا الیە راجعون

براتان

قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆک وەزیران

8 ی شوباتی ٢٠١٨

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.