Erbil 12°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 06:00

ته‌رمی هاووڵاتییه‌کی نه‌ناسراو له‌ ده‌ریاچه‌ی ئاوی دوکان دۆزرایه‌وه‌

ته‌مه‌نی له‌ نێوان ٢٠-٢٥ ساڵه‌
کوردستان TV
100%

ته‌رمی هاووڵاتییه‌كی نه‌ناسراو كه‌ ته‌مه‌نی له‌ نێوان ٢٠-٢٥ ساڵه‌ له‌ ده‌ریاچه‌ی ئاوی دوكان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ دۆزرایه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2-10-2018 به‌شی پۆلیسی دوكان رایگه‌یاند، كه‌ ته‌رمی هاووڵاتییه‌كی نه‌ناسراو له‌ ده‌ریاچه‌ی ئاوی دوكان دۆزراوه‌ته‌وه‌و ته‌رمه‌كه‌ له‌ ره‌گه‌زی نێره‌و ته‌مه‌نی له‌ نێوان ٢٠-٢٥ ساڵه‌ و هیچ ناسنامه‌یه‌كی پێ نییه‌ و شوێنه‌واری فیشه‌كێك به‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ دیاره‌.

 پۆلیس ده‌شڵێ ، ته‌رمی كه‌سه‌ نه‌ناسراوه‌كه‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسی دوكانه‌وه‌ هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه‌ ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه‌ و په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ .

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.