Erbil 17°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 16:30

شاندیکى هه‌رێمی کوردستان بەسه‌رۆکایه‌تى نێجیرڤان بارزانى به‌شدارى کۆنفرانسى ئاسایشى جیهانى مونشن ده‌کات

به‌ داوه‌تێکی فه‌رمی ئه‌ڵمانیا سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌دانی ئه‌ڵمانیا ده‌کات
شاندیكى هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى نێجیرڤان بارزانى به‌شدارى كۆنفرانسى ئاسایشى جیهانى مونشن ده‌كات
کوردستان TV
100%

بریاره‌ له‌ ناوه‌راستی ئه‌م مانگه‌ له‌ روژانی ۱٦ی شوبات تاکو ۱۸ی شوبات له‌ شاریی مونشنی ئه‌لمانیا کونفرانسی جیهانی ئاسایش ببه‌سترێت و زیاتر له‌ ٥۰۰ که‌سایه‌تی له‌ سه‌ر ئاستی جیهان ئاماده‌ ده‌بن له‌وانه‌ ده‌یان سه‌رۆک وڵات و نوێنه‌ری ۱۰۰ وه‌ڵاتی جیهان و ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ وه‌زیرانی به‌رگری وه‌لاتان و پسپۆرانی بواری ئاسایش و که‌سایه‌تی ناوداره‌کان به‌شدار ده‌بن.

هه‌روه‌ها سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان به‌رێز نێچیرڤان بارزانی و شاندێک له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌شدار ئه‌و كۆنفرانسه‌ ده‌بن.

ماوه‌ی چه‌ند سالێکه‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ فه‌رمی داوه‌تی ئه‌م کونفرانسه‌ ده‌کرێت له‌ ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌م ساله‌ش به‌ داوه‌تێکی فه‌رمی ئه‌ڵمانیا سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌دانی ئه‌ڵمانیا ده‌کات و به‌شدار ده‌بێت له‌م کونفرانسه‌دا.

هه‌ر یه‌که‌ له‌ سکرتێری گشتی یوئێن  (ئه‌نتونیو گوته‌رس) و سه‌رۆکی په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئه‌وروپا و (فێدریکا مۆگرینی) به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا و سکرکتێری گشتی ناتۆ و سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا و شاندێکی پایه‌ بلندی ئه‌مریکا پێک هاتووه‌ له‌ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا و ژماره‌یه‌ک سیناتوری ئه‌مریکی و نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆکی ئه‌مریکا له‌ بواری ئاسایش و هه‌روه‌ها سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و سه‌روکی ئۆکرانیا و سه‌رۆکی گواندا و سه‌رۆک وه‌زیرانی نه‌مسا و سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل و هه‌ردوو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئیرانی و سعودیه‌ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا و تورکیا و وه‌زیری به‌رگری پۆلونیا و وه‌زیری به‌رگری ئیتالیا و وه‌زیری به‌رگری  ئیسپانیا و وه‌رزیرنی به‌رگری ئوسترالیا و وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و وه‌زیری ناوخۆ ده‌یان سیاسه‌ت مه‌داری ناوداری جیهان و به‌رپرسی وڵاتان ئاماده‌ی ٥٤مین کونفرانسی ئاسایشی جیهان له‌ مونشن ده‌بن.

له‌م کونفراسه‌ جیهانییه‌ ده‌یان په‌نه‌ل سازده‌کرێن و پرسه‌ هه‌نوکیه‌کانی جیهان کریزه‌ سیاسیه‌کان باس ده‌کرێن به‌ تایبه‌تی ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن له‌ بواری ئاسایشی وه‌لاتان و تیرۆر .

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.