به هۆى ته‌قه‌كردن ئه‌مشه‌و حه‌وت كه‌س گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و سێ كه‌سى دیكه‌ش بریندار ده‌كرێن
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى به ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستانى راگه‌یاند: ئه‌مشه‌و له ئه‌نجامى ده‌ستڕێژى گوله له سوپه‌ر ماركێته‌كى شارى خانه‌قین ده كه‌س ده‌بنه قوربانى و له‌وانه‌ش حه‌وت كه‌سیان ده‌م و ده‌ست گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و سیانى دیكه‌ش برایندار ده‌كرێن
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه هۆكارى ده‌ستڕێژیه‌كه نه‌زاندراوه وبه‌ڵام باس له‌وه ده‌كه‌ن كه په‌یوه‌ندى به هه‌بوونى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تی وعه‌شایرییه‌وه هه‌بێت هه‌رچه‌نده روون نییه كێ تاوانه‌كه‌ى ئه‌نجام دابێت ، له‌و باره‌یه‌وه پۆلیسى خانه‌قین به مه‌به‌ستى ئاشكراكردن ، دۆسیه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌ست پێكردووه و سه‌رقاڵى دۆزینه‌وه‌ى تاوانبارانن
ئه‌وسه‌رچاوه‌یه گوتى ته‌قه‌كه‌ره‌كان چوار چه‌كدارى ده‌مامكدراو بووینه و به‌ره‌و شوێنێكى نادیار هه‌ڵاتوون ، هه‌ردواى رووداوه‌كه‌و ته‌رمى كوژراوانله‌گه‌ڵ برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ى گشتى خانه‌قین
دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ر ره‌وشتى ئه‌منى و ته‌اهى ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان رۆژ به‌رۆژ به‌ره‌وخراپى ده‌ڕوات به تایبه‌تى كه‌ركوك و دوزخورماتوو و خانه‌قین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.