Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 02:19

سەعدی پیرە: یەکێتی  کاندیدەکانی خۆی بۆ پەرلەمانی عێراق دیاری کردووە

یەکێتی لە ھەموو پارێزگاکان کاندیدى هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند، یەکێتی وەک لایەنێکی سیاسی، خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ئامادە کردووە و لە ھەموو پارێزگاکاندا کاندیدەکانی خۆی بۆ پەرلەمانی عێراق دیاری کردووە.

گوتەبێژی یەکێتی ئاماژەی بەوەش کردووە" ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ھەڵبژاردنێکی گرنگە و یەکێتیی وەکو لایەنێکی سیاسی لە ھەموو خولەکاندا بەشداریی کردووە، بۆیە یەکێتیی کاندیدەکانی خۆی بۆ ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دیاری کردووە".

ئەو قسانەی سه‌عدى پیرە، كه‌ بۆ باسنیوز كردبووى، لە کاتێکدایە کە جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، لە لێدوانێکیدا بۆ "دەنگی ئەمریکا" ڕایگەیاندبوو" ڕێکەوتی 10/2/2018، دوایین مۆڵەتە بۆ دیاریکردنی کاندید و ناساندنی لیست بۆ پەرلەمانی عێراق و یەکێتی ھەتا ئێستا کاندیدەکانی دیاری نەکردووە و ئەگەر دۆخەکە وا بڕواتە پێش و پەیوەندەییەکان لەگەڵ بەغدا باشتر نەبن، یەکێتی بۆ ھەڵبژاردنی عێراق کاندیدی نابێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.