Erbil 13°C چوارشەممە 04 کانونی یەکەم 12:03

بۆچی ده‌پژمین؟

له‌ ده‌م و لوتمانه‌وه‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 120 كم له‌ كاتژمێرێكدا
کوردستان TV
100%

پژمین بریتیه‌ له‌ كرداری هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی  هه‌وا له‌ ده‌م و لوته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خێرا  و ده‌نگدار له‌ئه‌نجامی ورووژاندنی بۆشایی ناو لوته‌وه‌.

ره‌نگه‌ ئه‌م ورووژانه‌ به‌هۆی چه‌ند شتێكی حه‌ساسیه‌ت بزوێونێ ، وه‌ك ده‌نكه‌ هه‌ڵاڵه‌ ـ یان ئه‌و به‌كتریایانه‌وه‌ بێت كه‌ له‌ بۆری هه‌ناسه‌داندا كۆبوونه‌ته‌وه‌.

له‌ پاڵ ئه‌مانه‌شدا بۆی هه‌یه‌ی هه‌ندێ شتی تری وه‌ك رووناكی و جۆش و خرۆش و ترس ببێته‌ هۆكاری پژمین.

ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین له‌ كاتی پژمیندا چاوه‌كانمان ده‌نوقێت و هێنده‌ په‌ستانێكی زۆر ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر سه‌ر و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌مان كه‌ نوقانی چاو ئه‌ركی په‌رچه‌كردارێكی پارێزه‌ر ده‌نوێنێت.

خێرایی ئه‌و هه‌وایه‌ی كه‌ له‌كاتی پژمیندا له‌ ده‌م و لوتمانه‌وه‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 120 كم له‌ كاتژمێرێكدا.

بۆیه‌ نابێت هه‌رگیز رێ له‌و پژمه‌یه‌ بگرین كه‌ ده‌بێته‌ هۆی دورخستنه‌وه‌ی تۆز و میكرۆب و ده‌نكه‌ هه‌ڵاڵه‌  له‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌مان ، چونكه‌ رێگرتن له‌ پژمین زیانێكی زۆر به‌ جه‌سته‌مان ده‌گه‌ینێت و بۆی هه‌یه‌ مرۆڤ توشی شه‌له‌ل بكات .

هه‌ندێك له‌ زانایان  ده‌ڵێن: له‌كاتی پژمین دڵیش ده‌وستێت.

سه‌رچاوه‌/ چی ؟ بۆچی؟ چۆن؟

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.