به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند: ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا ئاگادار كراینه‌وه به بوونی چه‌ند ڕووداوێكی دزی له گه‌ڕه‌كی تةعجیلی شاری هه‌ولێر، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌كه پۆلیس ده‌ستبه‌جێ دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌م ڕووداوه كرده‌وه توانی له ماوه‌یه‌كی كه‌م تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكات.
راشیگه‌یاند: نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ناوه‌ڕاست دۆسیه‌ی بۆ ڕووداوه‌كه كرده‌وه‌و له ماوه‌یه‌كی كه‌م توانی تۆمه‌تبار به ناوی (پ. ع. ع) ته‌مه‌ن (٣٤) ساڵ، ده‌ستگیر بكات كه هه‌ڵسابوو به دزینی پاره‌و مۆبایل و دوو ده‌مانچه له جۆری كڵۆك و ده‌مانچه‌یه‌ك له جۆری ولتر.
پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌م ڕووداوه كرایه‌وه، به‌ڕێز دادوه‌ر بڕیاریدا به به‌ندكردنی تۆمه‌تبار به پێی مادده (٤٤٦) له یاسای سزادان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.