رائید ئیقبال محه‌مه‌د گوته‌بێژی پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی سلێمانی به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 8\2\2018 بنكه‌ی پۆلیسی بازیان ئاگاداری كردینه‌وه له رووداوێكی هاتووچۆ، كه به هۆیه‌وه 2 گه‌نج گیانیان له ده‌ست داوه‌و یه‌كێكی تریش برینداربوو.
راشیگه‌یاند: به‌هۆی رووداوی پێكدادانی 2 ماتۆڕسكیل 2 هاووڵاتی به ناوه‌كانی(د، ر، ن)ی ته‌مه‌ن 20 ساڵانی پیشه كاسب و (ى، ی، م)ی ته‌مه‌ن 19 ساڵانی پیشه كاسب كه هه‌ردووكیان دانیشتووی بازیانن و برینداره‌كه‌ش به ناوی (م، ب،ع) ته‌مه‌ن 19 ساڵان.
گوته‌بێژی پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی سلێمانی راشیگه‌یاند: دوای رووداوه‌كه بنكه‌ی پۆلیسی بازیان ده‌ست به‌جێ ده‌گه‌نه شوێنی رووداوه‌كه‌و ته‌رمه‌كان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی ده‌كه‌ن و برینداره‌كه‌ش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی ده‌كه‌ن.
رائید ئیقبال گوتیشی: له ئێستادا په‌راوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ری ده‌ستیپێكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.