Erbil 22°C شەممە 28 ئەیلوول 04:24

 دوایی ملیۆنێک و 300 هه‌زار دۆلاری بۆده‌رچوو خۆی کوشت

تكا ده‌كه‌م ئازاری خێزانه‌كه‌م مه‌ده‌ن یانه‌سیبم بۆ ده‌رچوو
Yinaseb tielande
کوردستان TV
100%

هاوڵاتییه‌كی تایلاند دوای ئه‌وه‌ی پلیتی یانسیبی وونده‌كات ، كه‌ ملیۆنێك و 300 هه‌زار دۆلار بۆده‌رچوو خۆی كوشت.

ئه‌م هاوڵاتییه‌ ناوی (گیراوات) ته‌مه‌ن 43 ساڵان له‌ مانگی نۆڤمبه‌ر چوار پلیتی كڕی به‌ ئه‌وه‌ی به‌ختی بردنه‌وه‌ی هه‌بێت.

له‌ كاتی راگه‌یاندنی  بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌ گه‌وره‌كه‌ كه‌ بڕی(42) ملیۆن باتی تایلاندی (ملیۆنێك و 300 هه‌زار دۆلار ئه‌مریكی) به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌رنه‌كراو پلیته‌كانی ون بوون.

 ئه‌م هاوڵاتییه‌ كه‌سێكی زۆر به‌د به‌خت ده‌بێت ، بۆیه‌ دوای ئه‌و روداوه‌ تووشی دڵه‌راوكێ بوو زۆر هه‌وڵیدا ئه‌م ناخۆشییه‌ له‌ بیر خۆی بباته‌وه‌ بگرێته‌وه‌ ژیانی ئاسایی خۆی  ، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌كۆتاییدا به‌ گولله‌یه‌ك كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا، نامه‌یه‌كی له‌ دوای خۆی به‌جێهشتووه‌ كه‌ چه‌مكی نامه‌كه‌ی ده‌ڵێت: "  به‌راستی داوای  لێبووردن ده‌كه‌م تكا ده‌كه‌م ئازاری خێزانه‌كه‌م مه‌ده‌ن یانه‌سیبم بۆ ده‌رچوو".

SPUTIK سه‌رچاوه‌ /  عه‌ربی  

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.