دوێنێ چوارشه‌ممه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه پیاوێكی 67 ساڵان كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا و ته‌رمه‌كه‌شی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ڵه‌بجه كرا.
رائید به‌رزان عوسمان مه‌حه‌مه‌د، گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: ئیواره‌ی 7/2/2018 كاتژمیر 5ـی ئیواره ئاگادار كراینه‌وه له رووداوی خۆخنكاندنی هاووڵاتیه‌ك له‌ناو غاباته‌كانی گوڵان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
رائید به‌رزان راشیگه‌یاند: دوای چوونی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه بۆ شوێنی رووداوه‌كه ده‌ركه‌وت پیاویكی ته‌مه‌ن 67 ساڵ كه ناوی (سه‌باح كه‌ریم له‌تیف)ـه و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی سه‌رای پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه خۆی خنكاندووه.
راشیگه‌یاند: دوای ئه‌وه ته‌رمی هاووڵاتیه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ڵه‌بجه كراوه‌و په‌راوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوی خۆكوژییه‌كه كراوه‌ته‌وه.
رائید به‌رزان گوتیشی: له لێكۆلینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیس ده‌ركه‌وتووه ئه‌و هاووڵاتییه به‌هۆی بیتاقه‌ت بوونی له ژیان كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.