Erbil 22°C شەممە 28 ئەیلوول 04:19

بزانه‌ سعودیه‌ له‌ عێراق به‌ پاڵپشتی موقته‌دا سه‌در خه‌ریکی چییه‌

سعودیه‌ و عێراق لێك نزیك ده‌بنه‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌ پێی رۆژنامه‌یه‌كی لوبنانی سعودیه‌ خه‌ریكی كڕینه‌وه‌ی زه‌وی و زاره‌كانی پارێزگای به‌سراو چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ نه‌وته‌.

رۆژنامه‌ی ئه‌لئه‌خباری لوبنانی له‌ راپۆرتێكیدا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ سعودیه‌ به‌ پاڵپشتی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در هه‌ڵساوه‌ به‌ كڕینی چه‌ند پارچه‌ زه‌وییه‌ك له‌ پارێزگای به‌سراو پارێزگاكانی دیكه‌ی باشووری عێراق كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ نه‌وت.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كڕینی زه‌وی زار له‌لایه‌ن سعودیه‌وه‌ له‌وكاته‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ كه‌ سعودیه‌ ده‌یه‌وێ خۆی له‌ عێراق نزیك بكاته‌وه‌ و كونسولگه‌ری خۆی له‌ پارێزگای به‌سره‌ بكاته‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.