Erbil 22°C شەممە 28 ئەیلوول 04:27

رێباز حه‌ملان پۆستێکی دیکه‌شی پێ سپێردرا

جگه‌ له‌ وه‌زاره‌تی دارایی وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ش به‌رێوه‌ ده‌بات
کوردستان TV
#7
100%

رێباز محه‌مه‌د حه‌ملان،وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌ پۆستێكی دیكه‌ی پێدارو وه‌ك وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو به‌ وه‌كاله‌ت، كاره‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش رایی ده‌كات.

دوای ئه‌وه‌ی به‌ فه‌رمی وازهێنانی خۆی له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان راگه‌یاند، رێباز حه‌ملان ، پۆستی پێشووتری كه‌ وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو وه‌رگرته‌وه‌ ، به‌ پێی نووسراوێكی فه‌رمییش كه‌ واژۆی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ره‌، رێباز حه‌ملان پۆستێكی دیكه‌شی پێدراو وه‌ك وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو به‌ وه‌كاله‌ت كاره‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ رایی ده‌كات.  

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.