Erbil 24°C شەممە 28 ئەیلوول 06:16

باڵیۆزى بەریتانیا لەعێراق: هەوڵدەدەین چارەسەرى قەیرانى هەرێم و بەغدا بکەین

باڵوێزی بەریتانیا: دەستبەكار دەبین بۆ كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی كوردستان
کوردستان TV
#7
100%


باڵیۆزى بەریتانیا لە عێراق پشتیوانى وڵاتەکەی بۆ هەوڵەکانى پەیوەست بە چارەسەرى قەیرانى نێوان بەغدا و هەرێم و کردنەوەى فڕۆکەخانەکانى هەرێمى کوردستان نیشاندا و ڕایگەیاند وڵاتەکەى هەوڵى خۆى دەدات لەوبارەیەوە.

جۆن ویلکس لەکاتى سەردانیکردنى پارێزگاى کەربەلا لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسى هاوبەشدا لەگەڵ پارێزگارى کەربەلا ڕایگەیاند، بەریتانیا هەوڵدەدات بۆ دۆزینەوەى چارەسەر بۆ قەیرانى نێوان هەردوو حکومەتى بەغدا و هەرێم و کردنەوەى فڕۆکەخانەکان. هەروەها جەختى لە نیازى وڵاتەکەى کردەوە بۆ وەبەرهێنان لە عێراق.

'وتیشى ئەمە یەکەم سەردانمە بۆ کەربەلا کە بە یەکێک لە باشترین شوێنەکان دادەنرێت لەڕووى وەبەرهێنانەوە.

باڵیۆزى بەریتانیا لە عێراق ئامادەیی وڵاتەکەیی نیشاندا بۆ ئاوەدانکردنەوەى عێراق، بەتایبەتى کەربەلا و جەختیکردەوە لە کۆنگرەکەى کوەیتدا جەخت لەوە دەکەنەوە.

ئەوەشى خستەڕوو کە عێراق لە ساڵانى ڕابردوودا سەرکەوتوو بووە لە بنیاتنانى هاوبەشى لەگەڵ بەریتانیا.

سەبارەت بە هەڵوێستى وڵاتەکەى لەبارەى هەڵبژاردنەکانەوە، جۆن ویلکس رایگەیاند وڵاتەکەى پشتیوانى دیموکراتیەت لە عێراق دەکات و لەگەڵ کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى کاردەکەن لەپێناو پاکى هەڵبژاردنەکان و ئەنجامدانى بە شێوەیەکى ئازادانە.

جێی باسە سەرباری جێبەجێكردنی تەواوی مەرجەكانی حكوومەتی فیدراڵی لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە و گوشاری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، عەبادی سەرۆك وەزیران بەردەوامە لە سیاسەتی دژایەتی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و تا ئێستە هیچ هەنگاوێكی كردەیی نەناوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.