Erbil 14°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 17:36

پۆلیسی گه‌رمیان ڕه‌تی ده‌کاته‌وه‌ بازگه‌کانیان ڕاده‌ستى حه‌شدى شه‌عبى کردبێت

پۆلیسی گه‌رمیان له‌باره‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبى، روونكردنه‌وه‌ ده‌دات
کوردستان TV
100%

پۆلیسی گه‌رمیان ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆی میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، بازگه‌كانیان ڕاده‌ستى ئه‌و میلیشیا و هێزانه‌ كردبێت.

ڕائید عه‌لى قه‌دوورى، گوته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیان، له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا، له‌باره‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆی میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ سنوورى خورماتوو، نووسیویه‌تى: "دوای ئەوەی ئەمڕۆ چوارشەمە ئۆپراسیۆنی سوپاى عێراق بۆ سەر ئەو هیزەی ماوەیەکە لە سنووری پەڵکانە لەنێوان خورماتوو - زنانە جێگیربوون و بە (ئاڵا سپییه‌کە) ناسراوبوون دەستی پێکرد، ئەو هیزەی عێراق داوای یارمەتی لە پۆلیسی گەرمیان کرد، کەڕێگەیان بدەن لەپشتەوە هێڕش بکەنە سەر ئەو چەکدارانە".
 
ڕوونی ده‌كاته‌وه‌، ئەو هەواڵانە ڕەت دەکەنەوە کە ئەو بازگانە بەدەستی پۆلیسی گەرمیانەوە بوون کەوتبێنە ژێر دەستی هێزی عێراق و میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى.

جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئەو بازگانە وەک پێشتر بەدەستی پۆلیسی گەرمیانەوە دەبن و لەئێستادا تەنها ڕێگە بە سوپای عێراق دراوە تا لەم سنوورەوە هێڕش بۆ سەر چەکدارەکان ببەن: "ئێستا ئەو هیزە گەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان و تەنها پۆلیسی گەرمیان لە بازگەکانی خۆیان جێگیرن".

ئه‌مڕۆ میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌كانى سه‌ر به‌ سوپاى عێراق، ئۆپه‌راسیۆنێكیان له‌ سنوورى نه‌وجوول و زنانه‌ ده‌ستپێكرد، كه‌ به‌ گوته‌ى خۆیان ئامانج له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌، پاككردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌یه‌ له‌و چه‌كدارانه‌ى به‌ (ئاڵا سپییه‌كه‌) ناسراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.