Erbil 14°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 17:29

واشنتن تایمز: نێچیرڤان بارزانی شایەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە

واشنتن تایمز: زۆربەی وڵاتان رێزیان لە مافی گەلی کورد بۆ سەربەخۆیی نەگرت
کوردستان TV
100%

رۆژنامەی واشنتن تایمز لە بابەتێکیدا نووسیویەتی، نێچیرڤان بارزانی بە ژیریی و دیپلۆماسییەتی خۆی توانی رێگری لە شەڕێکی خوێناوی لە عێراق بکات، کە کارەساتێکی گەورەی مرۆیی بەدوای خۆیدا دەهێنا، بۆیەش ئەو شایەنی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵە بۆ ئاشتی.

نووسەر و لێکۆڵەر رەیچڵ ئەڤراهام لە بابەتێکیدا لە رۆژنامەی واشنتن تایمز لەژێر ناوی "نێچیرڤانی بارزانی شایەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە" ئاماژەی بەوە کردووە ، لە دوای ریفراندۆمى سەربەخۆیی کوردستان، زۆربەی وڵاتان رێزیان لە مافی گەلی کورد بۆ جاڕدانی مافی سەربەخۆیی نەگرت، ئەمریکا بیانووی ئەوەبوو کاتی ریفراندۆم گونجاونەبوو، هەروەها تورک و ئێرانی و سوورییەکان لەدژی ئەم خواستەی کوردبوون، چونکە بۆچوونیان وابوو ئەمە کاریگەری لەسەر کوردی وڵاتەکانیان دەبێت.

رەیچڵ ئەڤراهام لە درێژەی بابەتەکەیدا نووسیویەتی، عێراق و ئێران ئامادەبوون بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هیچ دەوڵەتێکی کوردی درووستنابێت، جەنگ لە دژی کورد بەرپابکەن، سوپای پاسداران لەگەڵ هێزە شیعییەکان هێرشیانکردە سەر کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکانی دیکە، گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان بۆ فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی راگیران و گەمارۆ خرایە سەر کورد و لەڕووی نێودەوڵەتییەوە کورد پەراوێزخرا.

ئەڤراهام نووسیویەتی، سەرباری ئەو رووداوانەی لە ناوچەکە روویاندا و هێرشکرایە سەر ناوچە کوردییەکان، بەڵام نێچیرڤان بارزانی پابەندی ئاشتی بوو و هەروەها پێی وابوو کە هیچ شتێکی ئەرێنی لە رێگەی شەڕەوە بەدەست نایەت.

نووسەر ئاماژەی بەوەداوە، نێچیرڤان بارزانی بینی کە خەڵکەکەی بەهۆی لەدەستدانی کەرکووک رووبەڕووی چ ناڕەحەتییەک بوونەتەوە و، هاوکات ئەگەر بڕیاری شەڕی تەواو بدات، چەندین ناڕەحەتی و کارەساتی دیکەی مرۆیی رووبەڕووی خەڵکەکەی دەبێتەوە، بۆیە ئەو شەڕی رانەگەیاند، بەڵکو گوتی ئەگەر عەبادی بەڕاستی دەستوور وەک خۆی جێبەجێبکات، ئەوا سەربەخۆیی شتێکی پێویست نابێت. بۆیەش ئەنجامی ریفراندۆمى هەڵپەسارد و دەستیکرد بە کۆبوونەوە لەگەڵ  سەرکردەکانی جیهان بۆ ئەوەی گوشاری زیاتر بخەنە سەر عەبادی تاوەکو پابەندی دەستووربێت.

بەڵام لە کاتێکدایە پشتیوانییەکان بۆ کوردستانێکی سەربەخۆیی سنوورداربوون، نێچیرڤان بارزانی پشتیوانییەکی گەورەی نێودەوڵەتی لێکرا، بەتایبەتیش بۆ گوشارکردنە سەر عەبادی تاوەکو بەتەواوەتی پابەندی دەستووربێت. بەم پێیەش وردە وردە دۆخەکە بۆ کورد باشتربوو، ئەمەش لەبەر ئەوەی نا کە عەبادی ویستوویەتی، بەڵکو ئەم باشبوونە بەهۆی دیپلۆماسی نێچیرڤان بارزانییەوە بووە کە وایکرد عەبادی بە واقعی نوێ رازیبێت. 

نووسەر لە کۆتاییەکەیدا نووسیوویەتی دەردەسەرییەکانی کورد دەستیان کرد بە باشتربوون و کۆتایی هاتن بەبێ ئەوەی خوێنی زیاتر بڕژێت، بۆیە سوپاس بۆ دیپلۆماسی و ژیری بەڕێز نێچیرڤان بارزانی کە زانی کەی خۆی لە جەنگ بپارێزێت، لەبەر ئەم هۆیەش ئەو شایەنی خەڵاتی نۆبڵە بۆ ئاشتی، کە توانی رێگری لە شەڕێکی خوێناوی بکات، کە زیانێکی گەورەی مرۆیی لێدەکەوێتەوە لە عێراق.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.