Erbil 24°C شەممە 28 ئەیلوول 08:18

دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاریی 499 خێزانی ئاوارە لە دیبەگە دەکات

ئەم ھاوکارییانەش بۆ ئاوارەکان بەردەوام دەبن
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 7/2/2018، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھاوکاریی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی لە کەمپی دیبەگە یەک، پێداویستیی خۆراکی و تەندروستییان پێشکەش بە 499 خێزانی ئاوارە کرد، ئەم ھاوکارییانەش بۆ ئاوارەکان بەردەوام دەبن.

کەمپەکانی دیبەگە یەک دەکەونە سنووری پارێزگای ھەولێر لە شارەدێی دیبەگە ھەڵکەوتوون و تایبەتن بە ئاوارە عێراقییەکان کە بەھۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە پارێزگای نەینەواوە ڕوویان لە ھەرێمی کوردستان کردووە.

ڕۆژی سێشەممەش 6/2/2018، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چالاکییەک لە سێکتەری پەروەردەدا، جانتا و پێداویستیی خوێندنی پێشکەش 95 قوتابی لە قۆناغەکانی یەک تا شەشی بنەڕەتی کرد.

سەرجەم ئەو قوتابییانە بەھۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ناچارب وون ھاوشانی خێزانەکانیان ماڵ و ژیانی خۆیان لە خورماتوو و کەرکووک جێ بھێڵن و ڕوو لە کەمپی بەرزنجەی سنووری شارۆچکەی سەیدسادق بکەن، ئێستاش لە قوتابخانە نوێکانیاندا، درێژە بە خوێندن دەدەن.

ساڵانە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سێکتەری پەروەردەدا، چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوە دەبات، کە تا ئێستا بریتی بوون لە دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان و دابینکردنی پێداویستیی خوێندن بۆ قوتابخانەکان و قوتابییان، ھەروەھا خولی تایبەت بە فێرکردن و بارھێنان، کە ئەم چالاکییانە بە سپۆنسەری و ھاوکاریی ڕێکخراو و خێرخوازە ھەرێمی و جیھانییەکان بەڕێوە دەبرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.