هونه‌رمه‌ند، ماهیر محه‌مه‌دئه‌مین، به‌رهه‌مێكی نوێی خۆی كه ڤیدیۆ كلیپێكه به‌ناوی "بنده‌ستی" بڵاوكرده‌وه.
تێكستی به‌رھه‌مه نوێیه‌كه‌ی ماھیر، له‌لایه‌ن ره‌فیق سابیر نووسراوه و ئاواز و موزیكی ماهیر خۆیه‌تی، ھه‌روه‌ھا زیره‌ك ئه‌مین به ئامێری كه‌مان و ماهیر ئه‌مین به عوود و هۆگر عه‌زیز به كیبۆرد به‌شدارییان له بهرھهمهكهدا كردووه. كاری ده‌نگی له‌لایه‌ن زیره‌ك ئه‌مین بۆ كراوه‌و میكس و ماستهرینگیش له‌لایه‌ن هۆگر عه‌زیز كراوه.
ماھیر محه‌مه‌دئه‌مین، به كوردستان24 راگه‌یاند: گۆرانیه‌كه باس له‌و تراژیدیا به‌رده‌وامه ده‌كات، كه زیاتر له سه‌ده‌یه‌كه میلله‌تێكی زیندووی سه‌ر گۆی زه‌وی، تێیدا ده‌ژی و ناهێڵن بۆ چركه‌یه‌ك پشو بده‌ین، جه‌نگ له دوای جه‌نگ و فه‌رمان له دوای فه‌رمان له دژمان ده‌درێت،هه‌موو دنیاش بێده‌نگه ، تێكستی گۆرانیه‌كه دكتۆر ره‌فیق سابیر نووسیویه‌تی و لاوكه‌كه‌ی كۆتاییش خۆم نوسیوومه به سودوه‌رگرتن له فۆلكلۆر.
ماھیر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: كلیپه‌كه له مۆنتاژكردنی هه‌ڤاڵ حه‌سه‌ن و كامێرا ئاراس محه‌مه‌د و ده‌رهێنان، هاوكار فه‌رهاد، به‌رھه‌مھێندراوه، ھه‌روه‌ھا به پێویستی ده‌زانم سوپاسی هه‌موو هاوكاران بكه‌م به تایبه‌ت مامۆستا ره‌گه‌ز ره‌شید، پاڵپشتی زۆری كردووم.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.