بڕیاره دووشه‌مه‌ى داهاتوو په‌ڕله‌مانى كوردستان له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى كارى خۆیدا كۆببێته‌وه و پرۆژه یاسایه‌ك له و دانیشتنه بخوێنته‌و كه تایبه‌ته به‌و زێده‌ڕۆییانه‌ى كراوه‌ته سه‌ر موڵكى گشتى كشتو‌كاڵى
له‌و باره‌یه‌وه عه‌باس غه‌زالى ئه‌ندامى په‌ڕله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر لیستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستانى راگه‌یاند بڕیاره رۆژى دووشه‌مه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو خوێندنه‌وه بۆ پڕۆژه یاساى تایبه‌ت به زیاده‌ڕۆی كردن له‌سه‌ر موڵكى گشتى بخوێندرێته‌وه و بۆئه‌وه‌ى ئه‌و بابه‌ته به یاسا رێكبخرێت
هه‌روه‌ها ئاشكراى كرد :به گوێره‌ى ناوه‌رۆكى ئه‌و پرۆژه‌یه سه‌رجه‌م موڵكه‌كانى كشتو‌كاڵى كه ئێستا به شێوه‌ى زیاده ڕۆ ته‌لبه‌ند كراوه‌و كراون به باغ (مه‌زره‌عه) ى تایبه‌ت ئه‌وا وه‌ك خۆى به موڵكى ده‌وڵه‌ت ده‌مێنێته‌وه و هیچ كه‌س مافى ئه‌وه‌ى نابێت به دڵى خۆى ده‌ستكاریان بكات به‌ڵكو ئه‌وه‌ى كه هه‌یه به گوێره‌ى چه‌ند مه‌رج و یاسایه‌ك رێك ده‌خرێت.
گووتیشى بۆ ئه‌و باغ و مه‌زره‌عانه‌ى ئێستا هه‌ن حكومه‌ت بڕێك پاره ده‌خه‌ملێنێت كه پێویسته مانگانه یان ساڵانه وه‌ك كرێ به حكومه‌ت بدرێت و ئه‌ویش جۆرێك پێوه‌رى بۆ داده‌ندرێت له‌سه‌ر به پێى رووبه‌رى زه‌ویه‌كه دیارى ده‌كرێت
گووتى لایه‌نێكى دیكه‌ى مه‌رجه‌كان ئه‌ویه ده‌بێت كه پێویسته رێژه‌ی سه‌وزایی نابێت له 70% كه‌متربێت و برى ئه‌و ئاوه‌ش ده‌ست نیشان ده‌كرێت كه بۆ سه‌وزاییه‌كه ته‌رخان ده‌كرێت و هه‌رووه‌ها ئه‌و زه‌ویانه‌ى شیاون بۆ داچاندن پێویسته به رهه‌مى ساڵانه‌ى تێدا بچێندرێت وه نابێت رووبه‌رى ئه‌و خانووه ى له‌ناو باغه‌كان دروست كراوه له‌وه زیاتر بێت كه به پێى رووبه‌رى زه‌وییه‌كه دیارى ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.