Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 05:16

بریتانیا بۆ عه‌بادی: هانی کۆمپانیاکانمان ده‌ده‌ین بۆ وه‌به‌رهێنان روو له‌ عێراق بکه‌ن

تێرێزا مای بانگهێشتی عه‌بادی كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی له‌نده‌ن بكات
کوردستان TV
100%

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، و بۆریس جۆنسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، تاوتوێی پته‌وتركردنی هاوكارییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان كرد.

ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی عێراق بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا، حه‌یده‌ر عه‌بادی و بۆریس جۆنسۆن ژماره‌یه‌ك پرسی گرنگیان تاوتوێ‌ كردووه‌ له‌وانه‌، پته‌وتركردنی هاوكارییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌گه‌ڵ كۆنگره‌ی دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق له‌ كوێت، هه‌روه‌ها ره‌وشی سیاسی و ئابووری عێراق.

ئه‌وه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ میانی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، بۆریس جۆنسۆن دووپاتی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ریتانیا پاڵپشتی له‌ عێراق ده‌كات له‌ بواره‌كانی وه‌به‌رهێنان، چالاكردنی كه‌رتی تایبه‌ت، هه‌روه‌ها هانی كۆمپانیاكانی به‌ریتانیا ده‌دات بۆ وه‌به‌رهێنان روو له‌ عێراق بكه‌ن.

بۆریس جۆنسۆن بانگهێشتێكی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مای ئاراسته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی له‌نده‌ن بكات، دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ سێیه‌مین دیداری نێوان عه‌بادی و تێرێزا مای.

هه‌ر دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له‌ نێوان عێراق و بریتانیا هاتۆته‌وه‌ ئاراوه‌و كۆمپانیای برێتش پتریلیۆم ده‌یه‌وێ وه‌به‌رهێنان له‌ كڵیگه‌ نه‌وتییه‌كانی شاری كه‌ركوك بكات،له‌ هه‌مانكاتیشدا حه‌یده‌ر عه‌بادی ره‌گه‌زنامه‌ی بریتانی هه‌یه‌و حكومه‌تی بریتانیاش هه‌وڵ ده‌دات كه‌ عه‌بادی بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی دیكه‌ حوكمی عێراق بكات.

ئاماده‌كردنی: رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.