Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 05:18

به‌هۆی رووداوێکی هاتوچۆ شۆفێرێک له‌ سلێمانی گیان له‌ ده‌ستده‌دات

له‌ لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌ته‌وه‌ په‌راوی لێكۆلینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌
به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆ شۆفێرێك له‌ سلێمانی گیان له‌ ده‌ستده‌دات
کوردستان TV
100%

رائید ئیقبال مه‌حه‌مه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانی سلێمانی به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: له‌ لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌ت ئاگادار كراینه‌وه‌ شه‌وی رابردوو به‌ رووداوێكی هاتووچۆ له‌ سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی سلێمانی – عه‌ربه‌ت دوو ئۆتۆمبیلی جۆری تانكه‌ری ئاوی بچووك و گه‌ڵابه‌یه‌كی جۆری ڤیگۆ خۆیان به‌ یه‌كدا كێشاوه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌و به‌یه‌كدا كێشانه‌ش شۆفێری تانكه‌ره‌كه‌ به‌ ناوی (ع ، ع، ك)ی ته‌مه‌ن 57 ساڵان گیانی له‌ ده‌ست داوه‌.

راشیگه‌یاند: ده‌ست به‌ جێ پۆلیسی عه‌ربه‌ت ده‌گه‌نه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌و ته‌رمه‌كه‌ ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی ده‌كه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبیلی رووداوه‌كه‌دا ده‌گرن.

وتیشی: له‌ لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌ته‌وه‌ په‌راوی لێكۆلینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆلینه‌وه‌ لێی به‌رده‌وامه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.