Erbil 33°C شەممە 28 ئەیلوول 12:36

به‌ڤیدیۆ.. بۆ دووه‌م جار  تره‌مپ له‌لایه‌ن میلانیای هاوسه‌رییه‌وه‌ فه‌رامۆش ده‌کرێت

به‌ ناچاری به‌ ته‌نها سڵاوی له‌ ڕۆژنامه‌نووسان كرد
trimp w melini
کوردستان TV
100%

له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی (مالم بێش) له‌ ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مریكا له‌ كاتی دابه‌زینیان  له‌ فرۆكه‌، دۆناڵد تره‌مپ، كه‌ چاوه‌ڕێی میلانیا تره‌مپی هاوسه‌ری ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ ڕاوه‌ستن و سڵاو له‌ ڕۆژنامه‌نووس و میدیاكاران بكه‌ن، هاوسه‌ركه‌ی به‌لایدا تێپه‌ڕی و به‌ بێ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ سه‌رۆك، به‌ره‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌ ڕۆشت.

هه‌ر بۆیه‌ ترامپ به‌ ناچاری به‌ ته‌نها سڵاوی له‌ ڕۆژنامه‌نووسان كرد و هه‌وڵی دا خۆی له‌و دۆخه‌ شه‌رمه‌زارییه‌ ڕزگار بكات، كه‌ له‌لایه‌ن میلانیایه‌وه‌ فه‌رامۆش كرا.

شایانی باسه‌ پێشتریش دۆناڵد تره‌مپ، له‌دوای ئه‌وه‌ی بوو به‌ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا،  چه‌ندین جار تووشی ڕووداوه‌ی شه‌رمه‌زاریی هاوشێوه‌ بووه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن میلانیای خێزانی فه‌رامۆشكراوه‌.

سه‌رچاوه‌/ بی بی سی

كوردستان تیڤی / كامه‌ران حاجی

 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.