Erbil 32°C شەممە 28 ئەیلوول 12:25

پیسبوونی ژینگه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ دانیشتووانی تاران ده‌کات

رۆژێك له‌ قوتابخانه‌كانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌ تاران كرایه‌ پشوو
کوردستان TV
100%

به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی پیسبوونی ژینگه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی رۆژێك له‌ قوتابخانه‌كانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌ تاران كرایه‌ پشوو.

ئاژانسی هه‌واڵی ئیسنای ئێران بڵاوی كرده‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری ژینگه‌ی تاران، كیومه‌رس قه‌له‌نده‌ری له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌وانان رایگه‌یاندووه‌ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی پیسبوونی ژینگه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی رۆژێك له‌ قوتابخانه‌كانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی كراوه‌ته‌ پشوو.

دووكه‌ڵی ئۆتۆمبێل و مۆتۆرسكیله‌كان و چڕی دانیشتووانی تاران به‌ هۆكاری پیسپوونی ژینگه‌ له‌ شاره‌كه‌ هه‌ژمار ده‌كرێت.

شاری تاران له‌ رێزبه‌ندی پیسی ژینگه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ یه‌كێك له‌ پێنج شاره‌كانی جیهان داده‌نرێت و به‌و هۆیه‌وه‌ ناو به‌ناو له‌ قوتابخانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی تاران ده‌كرێته‌ پشوو.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.