تازه‌ترین به‌رهه‌می گۆرانی خانمه گۆرانیبێژی كورد " سیریل فه‌تاح " گۆرانییه‌كی عه‌ره‌بییه له ژێر ناوی " خلینی شوفك " .
ئه‌م گۆرانیبێژه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی " ئینستاگرام " ئاشكرایده‌كات كه یه‌كه‌م به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی بۆ ساڵی 2018 بریتییه له گۆرانییه‌ك به زمانی عه‌ره‌بی له ژێر ناوی " خلینی شوفك " بڵاویكردووه‌ته‌وه .
ناوبراو وتیشی ئه‌م گۆرانییه له بنه‌ره‌تدا گۆرانیبێژی عه‌ره‌ب " نه‌جوا كه‌ره‌م " بڵاویكردووه‌ته‌وه به‌ڵام " سیریل " به شێوازێكی نوێ دووباره‌ی كردوته‌وه ، ده‌شلێت له هونه‌ردا هیچ سنوورێك نییه هه‌ر بۆیه ناوبراو به چه‌ند زمانی جیاواز گۆرانی بڵاوكردووه‌ته‌وه ، وه‌كو زمانه‌كانی ( ئه‌رمه‌نی ، عه‌ره‌بی و فارسی ).
هونه‌رمه‌ند سیریل فه‌تاح گۆارانیبێژێكی كورده و له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانییه‌و موزیكی سه‌رجه‌م كاره هونه‌رییه‌كانیشی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌یكات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.