Erbil 34°C شەممە 28 ئەیلوول 16:29

دیندار زێباری: پێشنیاری لیژنەیەکی نێودەوڵەتی دەکەین بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر

بەرپرسی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان
کوردستان TV
#7
100%

بەرپرسی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، دەزگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە شاری كەركووك و بەتایبەت ئاسایش، هیچ زیندانییەكی فەرمی نەبووە كە بە تۆمەتی داعش بوو گیرابێت.

بەرپرسی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان لە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت كە لەسەر هەر پرسێك بە شەفافییەت لەگەڵ دونیای دەرەوە بەردەوامین.

دیندار زێباری، بەرپرسی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان لە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پرێس كۆنفرانسێكدا ڕای گەیاند: "ئێمە چەند لێژنەیەكمان پێكهێناوە بۆ وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكان و ئەو لێژنانە لەژێر چەتری ئەنجومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دان و ئێمەش وەك ڕێكخەری وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكان سەرپەرشتییان دەكەین، مەبەست لەم كارەش بۆ كردنەوەی كەناڵێكی ڕاستەوخۆیە لەگەڵ وڵاتان، بە هەمائەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی گلەیی و گازندە نێودەوڵەتییەكان، بەدواداچوونی جدیمان لەسەر هەبێت و لەسەر هەر پرسێك بە شەفافییەت لەگەڵ دونیای دەرەوە بەردەوامین.

زیاتر گوتی، بۆ ئەو تۆمەتە وەڵامی ئێمە زۆر ڕوونە، كە دەزگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە شاری كەركووك و بەتایبەت ئاسایش هیچ زیندانییەكی فەرمی نەبووە كە تۆمەتباری داعش بن و ئەوەیشی كە هەبووە گرتووخانەی كاتی بووە.

دینار زێباری، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "تۆمەتی هیومان رایتس وۆچمان لەسەر دەستگیركراوانی داعش بەتایبەت لە دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری سڵی پاری كەركووك لەسەر بووە و بابەتێكیان زەق كردوەتەوە لە سەر هەرێمی كوردستان، ئەویش بریتییە لەوەی لە 16ی ئۆكتۆبەر و لە كاتی هاتنی هێزەكانی حەشدی شەعبی، بەتایبەتی بۆ شاری كەركووك و دەزگاكانی ئاسایش و هێزە ئەمنییەكان دەستگیركراوێكی زۆریان هەبووە و گوایە ئێستا ئەو دەستگیركراوانە دیار نین و لە بەرامبەریشدا وەڵامی ئێمە زۆر ڕوونە كە دەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە شاری كەركووك و بەتایبەت ئاسایش هیج زیندانییەكی فەرمی نەبووە كە تۆمەتباری داعشی تێدا دەستگیر كرابێت، ئەوەی كە هەبووە زیندانی كاتی هەبووە".

ڕوونیشی كردەوە: تەنیا لە شارۆچكەی دووبز زیندانییەك هەبووە و تێیدا ئەو داعشانەی كە خۆیان ڕادەستی هێزە ئەمنییەكان دەكرد، لەوێ زیندانی دەكران.

دیندار زێباری جەختیشی كردەوە: "دەزگای دژەتیرۆر و ئاسایشی گشتی لە هەولێر بەرپرسیارێتی سەرەكییان وەرگرتووبوو بۆ گواستنەوەی ئەو داعشانەی كە لەنێو ئەو زیندانەی دووبزدا بوون بۆ هەولێر و ئێستا لەژێر چاودێری ئاسایشی گشتی و دامودەزگا یاساییەكان دان و ئەوان بڕیار لە چارەنووسیان دەدەن و ئەو دەستگیركراوانە نزیكەی هەزار كەس دەبن و دوای پرۆسەی ئازادكردنی حەویجە خۆیان ڕادەستی هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان كردووە.

بەرپرسی وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكان لە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "باس لە 350 كەس دەكرێت كە گوایە لە كەركووك بوونە و ئێستا دیار نین و ئێمەش دەڵێن ئەو ژمارە كەسە دیارن و لای دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان زیندانی كراون و ئەوان دانیان بە تاونەكانیاندا ناوە كە چەكداری داعش بوونە و لیستی ناوەكانیشان لە دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان هەیە و لەژێر لێكۆڵینە و چاودێریی دادگاكانن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.