Erbil 15°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 17:07

په‌رله‌مانى کوردستان چه‌ند بنه‌دار زه‌یتونێکی چاند

وه‌ك پشتیوانییه‌ك بۆ خه‌ڵكی خۆڕاگرى عه‌فرین
کوردستان TV
#7
100%

 

به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوسۆزی و پیشتیوانیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كانی په‌رله‌مان چه‌ند بنه‌دار زیتونێكیان له‌نێو باخچه‌ی ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستان چاندران.

به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوسۆزی و پیشتیوانیی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ خه‌ڵكی خۆڕاگرى عه‌فرین، به‌یانیی ئه‌مڕۆ، له‌ژێر چاودێریی دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و خاتوو بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كانی په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له‌ راوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی دیوانی په‌رله‌مان و فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مان، چه‌ند بنه‌دار زیتونێكیان له‌نێو باخچه‌ی ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستان چاند.

مه‌به‌ست له‌و چالاكییه‌ ده‌ربڕینی هاوسۆزی و پشتیوانیی په‌رله‌مانی كوردستانه‌ بۆ خه‌ڵكی خۆڕاگرى عه‌فرین و ده‌وروبه‌رى به‌رامبه‌ر به‌ هێرشه‌كانی سوپای توركیا و له‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌شدا ئاماده‌بووان هاوسۆزی و پشتیوانیی خۆیان و په‌رله‌مانی كوردستانیان بۆ خه‌ڵكی عه‌فرین ده‌ربڕی و هیوای سه‌لامه‌تی و سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواستن و داوایانكرد هێرشه‌كان كۆتاییان پێبهێندرێت و كێشه‌كان به‌ دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.