Erbil 14°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 15:47

پارتی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان پیرۆز ده‌کات

سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ ئیراده‌ی پۆڵایینی گه‌له‌كه‌مانه‌
کوردستان TV
#7
100%

مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌بۆنه‌ی بیست و چواره‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردن  كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌رێز/ سه‌ڵاحه‌ددین به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان..

به‌رێزان/ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردن..

به‌بۆنه‌ی بیست وچواره‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێزو سه‌رجه‌م ئه‌ندام و لایه‌نگرانتان ده‌كه‌ین، ئومێده‌وارین له‌و یاده‌دا به‌ هه‌موو لایه‌ك به‌ یه‌ك گوتاروئیراده‌ی سیاسی هاوبه‌ش بنه‌ماكانی هاوپه‌یمانیه‌تی پته‌وتر بكه‌ین و تواناكانمان یه‌كبخه‌ین بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و ئه‌زموونه‌ و سه‌ركه‌وتنی دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان و گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ ره‌واكان.

بێگومان هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان زۆر هه‌ستیاروچاره‌نووسسازه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه‌ ئه‌ركه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كه‌یان رابپه‌ڕێنن و له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان درێغی له‌ گیانفیدایی و خه‌بات و تێكۆشان نه‌كه‌ن  و هه‌وڵی جیددی بده‌ن بۆ ده‌ربازبوو له‌و كێشه‌و قه‌یرانانه‌و زیاتر پته‌وكردنی یه‌كڕیزیی و یه‌كده‌نگیی هێزولایه‌نه‌ سیاسیه‌كان، دڵنیاشین له‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ ئیراده‌ی پۆڵایینی گه‌له‌كه‌مانه‌.

جارێكی دیكه‌ پیرۆزباییتان لێده‌كه‌ین و هیوادارین هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.. 

مه‌كته‌بی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

5/2/2018

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.