دوو په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی و گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به كه‌سێكی درۆزن ناو ده‌به‌ن.
شیرین ره‌زا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌فراكسۆنی گۆڕان به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاندووه، عه‌بادی ده‌یه‌وێت به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك سزای هه‌رێمی كوردستان بدات. مرۆڤێكه دوو كه‌سایه‌تی هه‌یه، به‌ڵێن ده‌دات بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌ك، دواتر به‌ته‌له‌فۆنێك ده‌ڵێت رایبگرن. بۆ نمونه هه‌موو سێشه‌مه‌یه‌ك ده‌ڵێت پاره‌ی جوتیارانم ناردووه، سێ مانگ پێش ئێستا گوتی ناردوومه، كوا كێ وه‌ری گرتووه؟ بۆ كوێی ناردووه؟ ئه‌و كه‌سێكی درۆزنه‌و جێگای متمانه نییه.
هاوكات به‌ختیار شاوه‌یس، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به میدیاكانی رایگه‌یاند: به درێژایی مێژووی عێراق كه‌سێك نییه وه‌ك حه‌یده‌ر عه‌بادی، ناڕاستگۆبێت له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه‌كانی خۆیدا، نه‌ك هه‌ر ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان، ده‌بوایه تا ئێستا هه‌موو كێشه‌كانی دیكه‌شی، له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر كردبایه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی گوتیشی: عه‌بادی هه‌موو رۆژانی سێشهمه له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی خۆی به‌ڵێن له‌باره‌ی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌دات و لیژنه‌ی وردبینی ده‌نێرێت، به‌ڵام زۆر ناڕاستگۆ بووه له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه‌كانی.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.