بێگومان ئابورى ئەوروپى یەکێکە لەو ئابوریانەى کە روڵیکى باڵاى گێراوە لە یەکخستنى کۆمەڵیک وڵاتى ئەوروپى بەیەکەوە لە رووى ئابورى و یەکخستنى دراویان بە یۆرو هەروەها کۆنترولکردنى ئەو دراوە لەگەڵ بازارەکانى جیهاندا لە کاتى بەرزبونەوەو نزم بونەوەى نرخى دراوەکان و توانرا بە ریژەى %2 بە جێگیرى بیهێلیتەوە ئەمەش لە رێگەى بانکى مەرکەزى ئەوروپا کە کۆنترولى ئەو دراوە دەکات لەم لایەنەدا گەورەترین دەستکەوتى ئەم یەکێەتیە دەردەکەوێت، یەکێتى ئابورى ئەوروپى ( (E.E.C)) بەوە دەناسرێت کە خاوەنى تاکە بازارى ئابوریە و توانرا لە رێگەى ئەم یەکیەتیەدا روبەروى دوو وڵاتى هەرە گەورەى جیهان ببنەوە ئەوانیش ویلایهته یەکگرتوەکانى ئەمەریکاو یابان ، ئەم ئابوریەش لە ساڵى 1972 بە گەورەترین گرێبەست لە نێوان وڵاتى بەریتانیاو رئیرلەندا و دانمارک دەستیپێکرد پاشان لە ساڵى 1982 وڵاتى یونان چوە ئەو یەکێتەوە پاشتر ئیسپانیا و پورتوگال چونە رێزى ئەو یەکێتە بەم شێوەیە دەستپێکى ئەم کارە بە شەش وڵات بوو تاوەکو گەیشتە 27 وڵات ( نەمسا (1995)، بلجیکا، بلغاریا (2007)،قبرێ (2004-2008)،تشیکیا (2004)،دانمارک، ئەستونیا (2004) ،فنلەندا (1995) ، فەرەنسا ، ئەلمانیا ، یونان ، هەنگاریا (2004) ، ئیرلەندا ، ئیتاڵیا ، لاتیفیا (2004) ، لیتوانیا (2004) ، لوکسمبورگ ، ماڵتا ،هولەندا ، پولەندا (2004) ، پۆرتوگال ، رومانیا (2007) ، سلوفاکیا ، سلۆفینیا(2004) ، ئیسپانیا ، سوید ، بەریتانیا هەروەها ئیرلەنداى باکور ) ، هەرە گرنگترێن خاڵ لێرەدا پێویستە ئاماژەى پێبکرێت مەرجەکانى هەر دەوڵەتێک بۆ چونە ریزى ئەم یەکێەتیە رێزگرتنە لە هەریەک ( بنەماکانى سەربەخۆیى و دیموکراسى و مافەکانى مرۆڤ و بنەڕەتەکانى سەربەستى، پابەندبوون بە هەموو یاساکان) .
یەکییەتى ئەوروپا سێ بنەماى سەرەکى دارشت بە جورێک بەشى یەکەم بریتى بوو لە یەکخستنى ئەوروپى لەم بەشەدا چەن خاڵێکى گرنگێ تێدا بەرجەستەکرا ئەوانێش (یەکگرتنەوەى گومرگ و دانانى تاکە بازارێکى هاوبەش ، سیاسەتى کشتوکاڵى هاوبەش ، سیاسەتى راوى هاوبەش ، ئابوریەکى یەکگرتوو و هەروەها تاکە دراوێکى هاوبەش ، یەکێتى ئەوروپا و خاوەن دەوڵەتى ، پەروەردەو رۆشنبیرى ، هیڵەکانى تیپەریوو بەناو ئەوروپادا ، چاودیرێ تەندروستى ، گەڕان ، یاساکانى ژینگە ، سیاسەتى کۆمەڵایەتى ، سیاسەتى پەناهەندەیى ، پەیمانامەى شینگن ) ئەم بەشەش وەک ئاماژەى پێکرا لە سەرەوەدا بە پێ پەیماننامەى ماستریخت یەکگرتنەوەى هەموو دەوڵەتانى یەکێتى ئەوروپا دوور لە جیاوازى نەتەوەیى و هەوڵدان بۆ یەکخستنیان لە پێناوى بەدێ هێنانى هەموو ئاواتەکانیان ئەوەى جێگاى سەرنجە ئەم دەوڵەتانەى کە سەر بەم یەکێتیەن دەسەڵاتى یەکیتیەکە بەرزترە لە هەموو دەسەڵاتیکى دام و دەزگا حکومیەکان و پەرلەمان و دادگاکان ، لە برگە و بەشى دووەمدا لەو پەیماننامەیەدا رێکخستن و رێکەوتن لە گەڵ سیاسەتى دەرەوەدا دەگرێتە خۆ ئەمەش ئەو خاڵانەى بە رۆشنى تیایدا ئاشکرایە (مافەکانى مرۆڤ ، یارمەتیدانى دەرەکى و ئاسایشى پۆلیسى ، ئاسایش و ئەمنى ئەوروپا ، بەرەنگاربونەوەى هەر سیاسەتێک ، کۆمەڵى یەکێتى ئەوروپى ، هلسنکى ناونیشانى نیشانەکەیە ، پاراستنى ئاشتى ).
برگەى سێەمیش بریتى بوو لە دادوەرى و یەکسانى لە کاروبارى ناوەکێ ئەوێش ( پولێس و یارمەتیدان لە مەسەلەکانى جنائى، تیرۆریست ، بازرگانى کردن بە مروڤ، تاوانە پلان نەخشێنراوەکان ، کارى گەندەڵى و هەڵە ) .لەم بابەتەدا ئەوەى شایانى شیکردنەوەو شرۆڤەکردنە ئەم دەوڵەتانە بە هۆى ئەم یەکیەتیە توانیان هەموو سنورەکانى ئابورى برۆخینن لە ژێر سایەى یەک ئاڵا لە پێناوى بەرژوەندى گشتى کاربکەن و سەرکەوتنێکى گەورە بەدێ بهێنن .
شیلان بیبانى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.