ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری چین رایگەیاند كە تاقیكردنەوەیەكی دیكەی سەركەوتووانەی بۆ سیستەمی بەرگری و دژە مووشەك ئەنجامدا و بە هەنگاوێكی بەرگری كردن وەسفیكرد نەك هێرش كردنە سەر هیچ وڵاتێك .
چین ماوەیەكە تۆژینەوە بۆ جۆرەها جۆری مووشەك دەكات ، لە سەرەتا بۆ ئەوانەی مانگە دەستكردەكان تێكبشكێنێت و دواتر مووشەكی بالیستی پێشكەوتوو بە كڵاوەی ئەتۆمی لە چوارچێوەی پرۆژەیەكی نوێ كە لە لایەن سەرۆكی چینەوە سەرپەرشتی دەكرێـت .
بەپێی گوتەی وەزارەتی بەرگری چین ئەو تەكنەلۆژیا بەرگرییەی دژە مووشەك لە ناو سنووری چین تاقیكرایەوە و ئامانج لەو تاقیكردنەوەیە بەرگرییە نەك دژایەتی كردنی هیچ وڵاتێك .
لەلایەكی دیكەوە بۆل سیلف جێگری سەرۆكی دەستەی ئەركانی هاوبەشی ئەمریكا رایگەیاند لە ئەگەری روودانی جەنگ دژ بە روسیا و چین بەتایبەتی چین جەنگێكی دەریایی و ئاسمانی دەبێت و هێزەكانی ووشكانی تەنها پاڵپشتی ئەو هێزانە دەبن .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.