Erbil 32°C شەممە 28 ئەیلوول 18:30

20 بوومه‌له‌رزه‌ی بچووک له‌ چه‌ند شوێنێکی جیاوازی شاری سلێمانیدا

پله‌كانیان له‌نێوان ( 2.5) بۆ (3.1) بووه‌ به‌ پله‌ی رێخته‌ر
کوردستان TV
#7
100%

20بوومه‌له‌رزه‌ی بچووك له‌ چه‌ند شوێنێكی جیاوازی شاری سلێمانی به‌ پله‌ی (2.5) بۆ (3.1)ـی رێخته‌ر تۆماركراون و هیچ زیانێكیان نه‌بووه‌ و ته‌نها هه‌ستی پێكراوه‌و رۆژانه‌ش ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌ بچووكانه‌ له‌لایه‌ن وێستگه‌كانه‌وه‌ تۆمارده‌كرێن.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ 20 بوومه‌له‌رزه‌ی بچووك له‌ وێسته‌گه‌ی تۆماركردنی بوومه‌له‌رزه‌ی چیای ئه‌زمه‌ڕ تۆماركراون و پله‌كانیان له‌نێوان ( 2.5) بۆ (3.1) بووه‌ به‌ پله‌ی رێخته‌ر، دووریه‌كه‌یشی 20 كیلۆمه‌تر بووه‌ .

بوومه‌له‌رزه‌كان له‌ دره‌نگانی شه‌و روویانداوه‌ و كاته‌كه‌ی هێمن بووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ خه‌ڵكی هه‌ستیان پێكردووه‌و رۆژانه‌ش ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌ بچووكانه‌ له‌لایه‌ن وێستگه‌كانه‌وه‌ تۆمارده‌كرێن و هیچ زه‌ره‌و زیانێكی نییه‌ .

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.