ئه‌و ده‌نگه‌ی له كاتی ته‌قاندنی پهنجهكانماندا دورست ده‌بێت ده‌ر ئه‌نجامی به‌ریه‌ك كه‌وتنی ئێسكه‌كانی په‌نجه نییه وه‌كو گومان ده‌كرێت.
چونكه جومگه‌ی په‌نجه‌كانمان به به‌رگێك ده‌وره‌دراوه ، ئه‌و بهرگهیهش به‌رگێكی چڕه و مادده‌یه‌كی شلی تێدایه، له‌و كاته‌ی په‌ستان ده‌خینه سه‌ر په‌نجه‌كانی ده‌ستمان ئه‌و ئێسكانه‌ی جومگه‌كانیان پێكهێناوه له‌یه‌ك دوور ده‌كه‌ونه‌وه ، له ئه‌نجامی ئه‌مه‌شدا ئه‌و به‌رگه‌ی كه جومگه‌كه‌ی داپۆشیوه ده‌كشێت و بڵقه هه‌واییه بچووكه‌كانی ناو شلهكهش كه لینجی ده‌به‌خشنه جومگه‌كان ، ده‌ته‌قن ئیتر ئه‌و ده‌نگه دورست ده‌بێت كه ئێمه به ده‌نگی ته‌قاندنی په‌نجه‌ی داده‌نێین.
شایانی باسه زۆر دووباره ته‌قاندنه‌وه‌ی په‌نجه‌كانمان ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به به‌رگی جومگه و لاواز بوونی توانای كه‌لوپه‌ل هه‌ڵگرتن به په‌نجه‌و به‌ده‌ست.
سه‌رچاوه/ چی؟ بۆچی ؟ چۆن؟
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.