دواى ئه‌وه‌ى باغى گشتى رانیه به‌هۆى كۆنى و په‌راوێز خستنى توشى وێرانكارى و تێكچوون ده‌بێت ئیداره‌ى راپه‌ڕین له پلانێكى تازه و له ژێر رۆشنایى بڕیاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى كرد به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌و پاركه
له‌و باره‌یه‌وه به‌رێوه‌به‌ری شاره‌وانی رانیه، ئه‌ندازیار "ئاواره عه‌لی حه‌سه‌ن" به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه یاند: باخی گشتی رانیه له ساڵی1957 وه دروست كراوه و ئێستاش به شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازه‌یی نۆژه‌ن نه‌كراوه‌ته‌وه پێویستی به نۆژه‌ن كردنه‌وه هه‌بوو، بۆیه دوای راوێژ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی راپه‌رین و قائیمقایمه‌تی قه‌زای رانیه و ئه‌ندازیارانی شاره‌زا بریاردرا به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی باخی گشتی رانیه‌و رۆژی 29/1/2018 ئه‌و بریاره له‌لایه‌ن ئه‌ندازه‌ى پاركه‌كانى رانیه جێبه‌جێكرا.
ئاماده كردنی/شكۆ كه ناری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.