Erbil 9°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 17:39

بارزان سنجاوی به‌رنامه‌یه‌کی نوێی کۆمیدی پێشکه‌ش ده‌کات

به‌ ناوی (كه‌نین شۆ )
kanen sho
کوردستان TV
100%

له‌ دوای سه‌ركه‌وتنه‌ به‌رچاوه‌كه‌ی پڕۆگرامی (به‌زمی به‌زم) و ماوه‌یه‌كی زۆر دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ پڕۆگرامه‌ كۆمێدییه‌كان، ئێستا (بارزان سنجاوی) ده‌رهێنه‌ر، سه‌رگه‌رمی مه‌شقه‌ بۆ پڕۆگرامێكی نوێ به‌ ناوی (كه‌نین شۆ ).

بارزان سنجاوی: كه‌نین شۆ پڕۆگرامێكی تازه‌ی كۆمیدییه‌، ماوه‌ی شه‌ش مانگه‌ ئاماده‌كاری بۆ ده‌كه‌ین، ئامانجیشمان بۆ پێكه‌نین و دڵخۆشكردنی هاووڵاتییانه‌.

بارزان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه‌ پرۆگرامه‌كه‌ ئه‌مجاره‌یان به‌ ستایل و ناوه‌ڕۆك ته‌واو جیاوازه‌، به‌پێی شێوازی پڕۆگرامه‌كه‌ كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری به‌توانا له‌ هه‌ولێر و سلێمانی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن ، به‌و ھیوایه‌ین كه‌ پرۆگرامه‌كه‌مان بتوانێت جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندیی بینه‌رانمان بێت.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.